بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حاجی خەج حامد.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاجی خەج حامد) م بیست.
کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و قوربانیدەری ڕێگای کوردایەتی و خێزانی کوێخا حاجی ئیبراهیم دیلمانی و دایکی شەهیدی نەمر سەڵاح دیلمانی بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە ئێوە و هەموو خزمانی دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی کەسوکار و خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیەراجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$