سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە #26-01-2023# پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆستانی هونەرمەندی دیاری شاری #هەولێر# #غازی غەفوور# کرد.
#نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا ڕایگەیاند بە داخەوە، هەواڵی کۆچی دواییی هونەرمەندی شانۆکاری ناسراوی هەولێر و کوردستان (غازی غەفوور) م بیست.
ڕاشیگەیاند پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی کەسوکار و ھاوڕێ و دۆستانی و تێکڕای هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.
نێچیرڤان بارزانی داواشی لە خوای مەزن کرد گیانى خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیى خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایى بە خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
غازی غەفوور هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر لە بوارەکانی سینەما و شانۆ و دراما بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. [1]
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$