با بێ، شەن دەکا، باران بێ، ئاشی ئەگەڕێ.
مەبەست لە کەسانی فرە کار و فرە ئیشە، کەسانێک هەن کە کۆمەڵگەدا ناتوانن بەیەک کارەوە خووبگرن، ئارەزوو دەکەن لەیەک کاتدا زیاتر لە کاێکیان هەبێت، بۆ ئەوەی داهاتێکی زیاتریان چنگبکەوێت، بۆیە ئەم جۆرە کەسانە گەر لە کارێکدا زیان بکەن، بێگومان بە کارەکانی تریان زیانەکە پڕدەکەنەوە، بۆیە هەمیشە لە قازانجدان. [1]