باوکە بەلایە، دایکە قەزایە، ژن نیعمەتی خوایە.
پەندەکە مەبەستی لەو کوڕانەیە کە ژن دێنن، هەموو شتێکی تایبەتیی بۆ ژنەکانیان دەکەن هەروەها گوێیان بۆ دەگرن و هەموو شتێکیان بەقسەدەکەن، بەشێوەیەک پشت لە دایک و باویان دەکەن، وەک ئەوەی هەر نەبووبن، ئەوەیان بیر دەچێتەوە کە دایک و باوکیان چۆن بەخیویان کردوون و گرنگیان پێداون. چونکە پێیان وایە ئەوەی لای ژن دەست دەکەوێ، لای دایک و باوک دەست ناکەوێ. [1]