کۆنگرەی حەوتەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان#- (پارتی دیموکراتی کوردستان - ئێراق – 15ی تشرینی دووەم 1966) ، دوای کێشەکانی حزب لەگەڵ گرووپی کۆنی مەکتەبی سیاسی، چوونیان بۆ ئێران و گەڕانەوەیان، شکستی حکوومەتی عەبدولڕەحمان عارف لە گەڕێکی نوێی شەڕ دژی شۆڕش لە حوزەیرانی 1966 و ڕێککەوتننامەی حوزەیرانی 1966 لەگەڵ حکوومەت، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کارواری پارتی لە شارەدێێ #گەڵاڵە# بەسترا.
کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان- (پارتی دیموکراتی کوردستان - ئێراق – 15ی تشرینی دووەم 1966) ، دوای کێشەکانی حزب لەگەڵ گرووپی کۆنی مەکتەبی سیاسی، چوونیان بۆ ئێران و گەڕانەوەیان، شکستی حکوومەتی عەبدولڕەحمان عارف لە گەڕێکی نوێی شەڕ دژی شۆڕش لە حوزەیرانی 1966 و ڕێککەوتننامەی حوزەیرانی 1966 لەگەڵ حکوومەت، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کارواری پارتی لە شارەدێێ گەڵاڵە بەسترا.
$بارودۆخ و هۆکارەکان$
لە مانگی شوباتی 1965 شەڕ لەنێوان کورد و حکومەتی ئێراقی دەستی پێکردەوە و دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ، سەرکردایەتی شۆڕش بارەگای سەرکردایەتی لە ناوچەی پشدەرەوە گواستەوە بۆ ناوچەی باڵەک. حکوومەتی ئێران کە تەواو لە #ئیبراهیم ئەحمەد# و دارو دەستەکەی بێ هیوا ببوو، هەوڵیدا پەیوەندی بە سەرکردایەتی شۆڕشەوە بکات و لەگەڵی ڕێکبکەوێت، ئەنجامی ئەو هەوڵانە یارمەتیدانی فراوانی حکوومەتی شاهەنشایی ئێران بوو بۆ شۆڕش لە دژی ڕژێمی دەسەڵاتدار لە ئێراق. هەر لە سەروبەندی شەڕی ڕژێمدا، ژمارەیەک کەسایەتی و ڕۆشنبیری کوردپەروەر لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کەوتنە نێوان سەرۆک مستەفا بارزانی و گرووپی مەکتەبی سیاسی کۆن کە لە ئێران ئاوارەبوون و داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد، لێبووردنێکیان بۆ دەربکات، ئەوەبوو بارزانی بەبێ مەرج لێی بوورین و لە ڕێکەوتی 6ی تەمووزی 1965 گشتیان گەڕانەوە کوردستان، جگە لە ئیبراهیم ئەحمەد کە داوایکرد لە تاران بمێنێتەوە. دوای گەڕانەوەی تاخمەکەی ئیبراهیم ئەحمەد، بە بڕیاری سەرۆک مستەفا بارزانی، پێشمەرگەکان پەیوەندییان بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە کرد و سەرکردەکانیشیان بە سەرپەرشتی #جەلال تاڵەبانی# لە #دۆڵە ڕەقە# نیشتەجێ کران. پاش ماوەیەک لە دۆڵە ڕەقەوە بە نهێنی پەیوەندییان بە حکوومەتی ئێراقەوە کرد.
دوای کوژرانی عەبدولسەلام عارفی سەرۆک کۆماری ئێراق، عەبدولڕەحمان عارفی برای شوێنی گرتەوە، ئەویش ڕاستەخۆ پەیوەندی بە سەرکردایەتی شۆڕشەوە کرد و داوای گفتوگۆی کرد، بۆئەوەی کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت، بۆ ئەم مەبەستە حکوومەت وەفدێکی ناردە گەڵاڵە و لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕش کۆبوونەوە، بەڵام چوونی ئەندامانی گرووپی مەکتەبی سیاسی کۆن بۆ پاڵ حکوومەت دانووستانەکانی پەکخست، بەمەش شەڕ دەستی پێکردەوە و حکوومەت بە یارمەتیی گرووپی مەکتەبی سیاسی کۆن نەخشەی هێرشێکی بەرفراوانی داڕشت و و ڕێکەوتی 2ی ئایاری 1966 هێرشەکانی حکوومەت دەستی پێکردەوە، بەڵام حکوومەت لە و گەڕەی شەڕیش شکستی خوارد و لە کۆتایدا هیچ هیوایەکی بە سەرکەوتن نەما، لە ڕێکەوتی 15ی حوزەیرانی 1966 بە مەبەستی ئاگربەست وەفدی خۆی ناردە گەڵاڵە کە بارەگای سەرۆک بارزانی لێبوو و لە 18ی مانگ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە، وا ڕێککەوتن کە سەرکردایەتی شۆڕش بە مەبەستی گفتوگۆ و ڕێککەوتن وەفدێک بنێرێتە بەغدا، ڕێکەوتی 22ی حوزەیران وەفدی سەرکردایەتی شۆڕش گەیشتە بەغدا و لە 29ی حوزەیران بەیاننامەی ڕێککەوتن ئیمزاکرا و ڕاگەیەنرا. ڕێکەوتی 28ی تشرینی یەکەمی 1966 عەبدولڕەحمان عارفی سەرۆک کۆمار هاتە بەرزێوە و لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی کۆبووەوه.
دوای ڕێککەوتننامەکەی 29ی حوزەیران و ئاسایی بوونەوەی بارودۆخ لە کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی حزب لەلایەن سەرکردایەتی پارتییەوه، بڕیاری ئامادەکاریی بۆ بەستنی کۆنگرەی نوێی حزب درا.
$بەستنی کۆنگرەی پارتی$:
کۆنگرەی حەوتەم لە ماوەی نێوان 15 تا 21ی تشرینی دووەمی 1966، بە ئامادەبوونی 425 نوێنەر، کە نوێنەرایەتیی سی هەزار ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەکرد، لە قوتابخانەی ناوەندیی شارەدێی گەڵاڵەی سەر بە پارێزگای #هەولێر# بەسترا. مەکتەبی سیاسی ڕاپۆرتی ڕامیاری خۆی پێشکەشی نوێنەرانی کۆنگرە کرد و تیشکی خستە سەر گشت ڕووداوەکانی کوردستان، ئێراق و ناوچەکە بە تایبەتی چاکسازی کشتوکاڵ و بیمەکردنی کۆمپانیاکان لەلایەن حکومەتی بەغدا و داتەپینی ئابووری ئێراق.
لەم کۆنگرەیەدا ژمارەیەک بڕیاری گرنگ لەبارەی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ناوچە ئازادکراوەکان دران و دەستوورێکیش بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش دانرا، هەروەها کۆنگرە بڕیاریدا سەرۆک مستەفا بارزانی یاداشتێک بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی بەیاننامەی 29ی حوزەیران بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بنێرێ.
لە کۆنگرەکەدا، هەریەک لە #عەلی عەبدوڵڵا# و #نوری شاوەیس# وەک دوو لە ئ#ەندامانی مەکتەبی سیاسی# کۆنگرەی پێنجەم ، کە چووبوونە ڕیزی هەوادارانی کۆبوونەوەکەی ماوەتەوە و لەبەر پشتگیری نەکردنیان لە گرووپی جەلال - ئیبراهیم، بوونەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی. هەروەها ناوی پارتی وەک خۆی مایەوە و سەرۆک مستەفا بارزانی وەک سەرۆکی حزب هەڵبژێردرایەوە و بۆ یەکەمینجار هەر یەک لە #ئیدریس بارزانی# و #مەسعود بارزانی# لە کردنەوەی کۆنگرەدا بەشدار بوون.
ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتی لە کۆنگرە حەوتەمدا:
#مەلا مستەفا بارزانی#، سەرۆک
#حەبیب محەمەد کەریم#
دکتۆر مەحمود عوسمان
#ساڵح یوسفی#
نوری شاوەیس
عەلی عەبدوڵڵا
#سامی عەبدولڕەحمان#
شەوکەت ئاکرەیی
ئەحمەد ئەتروشی
یەدوڵا فەیلی
مەجید ئەتروشی
عەزیز ئاکرەیی
ئیسماعیل مەلا عەزیز
عەلی شنگالی
نەعمان عیسا.
$ئەندامانی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی$:
هاشم ئاکرەیی
شەفیق ئەمین ئاغا
فاتح محەمەد ئەمین.
ئەندامانی مەکتەبی سیاسیش لە پێنج ئەندامەوە کران بە حەوت ئەندام و لەلایەن ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندییەوە بەم شێوەیە هەڵبژێردران:
حەبیب محەمەد کەریم، سکرتێر
دکتۆر مەحمود عوسمان، ئەندام
ساڵح یوسفی، ئەندام
نوری شاوەیس، ئەندام
عەلی عەبدوڵڵا، ئەندام
سامی عەبدولڕەحمان، ئەندام
عەزیز ئاکرەیی، ئەندام.
لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە حەوت ئەندام و دوو یەدەگ بۆ دەستەی چاودێری و بەدواداچوون هەڵبژێردران:
ڕەشید عارف، سەرۆک
نەجمەدین یوسفی، ئەندام
مەلا حەیدەر محەمەد حسێن، ئەندام
سەبری بۆتانی، ئەندام
مەلا ساڵح حاجی حەسەن، ئەندام.
دوای کۆتایهاتنی کۆنگره، ئەرکە گرنگەکان لەلایەن سەرۆک مستەفا بارزانییەوە بە ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی سپێردران، لەوانە #مەحمود عوسمان# کاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی پێ سپێردرا، سامی عەبدولڕەحمان چەند ئەرکێکی سیاسی و ئەمنی پێ سپێردرا، ئیدریس بارزانی کرایە سەرپەرشتی مەکتەبی سەربازی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش، مەسعود بارزانی بەڕێوەبردنی مەکتەبی پاراستنی پێ سپێردرا.
یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی تری کۆنگرە، دووبارە دەرچوونی ڕۆژنامەی خەباتی زمانحاڵی حزب بوو، پاش ئەوەی مەسعود بارزانی سەردانی بەغدای کرد، هەلەکەی قۆستەوە و توانی فەرمانێک وەربگرێت بۆ ئازادکردنی گیراوەکانی ساڵی 1965 و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردنی ڕۆژنامەی خەبات، ئەوەبوو ژمارەی نوێی ڕۆژنامەی خەبات لە 16ی نیسانی 1967 بەسەرپەرشتی ساڵح یوسفی دەرکرا.
[1]