بە ئاوی گۆمی سوور جلوبەرگ ناشۆرێ.
لە سەرەتای وەرزی پایزدا باران دەست پێدەکات، گڵ و خۆڵی کەنارەکان دەباتەوە بۆ ناو چەم و گۆمەکان، بەپێی ڕەنگی گڵەکان ڕەنگی چەماکان دەگۆڕێن، گەر گڵی کەنارەکان ڕەنگیان سوور بێت، چەمەکان ڕەنگیان سوور دەبێت، لە کوردەواردا دەڵێن: سووراو هات. هەر کاتێک ڕەنگی چەمەکان سوور بوو، ئیتر بۆ بەکارهێنان ناشێ، هەر کردارێکی پاکردنەوەی پێ بکرێ پیستر ئەبێ. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێک کار دەبێت لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت. [1]