بە ئاستەنگی و دوور ئەندێشی هەموو ئیشێک دێتە لەپ.
لەپ: بەری دەست یان ناو مشت. هەندێک کار هەرچەندە ئاستەنگی زۆر بێت ئەگەر مرۆڤ پلانی بۆ دانێت و هەوڵی بۆ بدا هەروەها پەلەی نەبێت بە دەستی دێنێ، واتە: کارە کرنگ و چارەنووسسازەکان بە ئاسانی ئەنجامنادرێن، پێویستی بە کەسی زیرەک هەیە کە خۆی بۆ ئامادەبکات و ئەنجامیبدات.[1]