بە ئەندازەی زمان، وتنت توندکە.
کەسانێک هەن لەکاتی کێشەوگرفت یان ململانێی نێوان دوو بنەماڵە و خێزان، خۆیان سووردەکەنەوە و هەڕەشەدەکەن، بێئەوەی هیچ لە هەمبانیاندا هەبێت، یان بڵێین بەغیرەت و شەرکەربن. هەر دەمن و بەکردەوە هیچیان پێناکرێت، پەندەکە مەبەستی ئەوەیە کە بەپێی ئەو هێز و توانایەی هەتە، ڕاوبۆچونەکانت بەرانبەر دوژمن دەرببڕە. [1]