بە بەرزی شاد و بە نزمی دڵتەنگ مەبە.
کەسە داناکان لە ژیاندا بەردەوام لە هەوڵدان بۆ سەرکەوتن و گەشتن بە لوتکە، ڕێگای سەرکەوتنیش پڕە لە هەوراز و نشێو، پەندەکە مەبەستی لەوەیە هەر کاتێک لە ژیاندا سەرکەوتنت بەدەستهێنا، لووتبەرز مەبە و هەر کاتێک لە کارێکدا ژێرکەوتیت دڵتەنگمەبە و هەوڵی سەرکەوتن بدە.[1]