#مستەفا سەید قادر#، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشکی #بزووتنەوەی گۆڕان# نیگەرانە و کۆبوونەوەکانی بزووتنەوەکەی نیگەران کردووە.
بەهۆی بڕیاری ئەم دواییەی گۆڕان بۆ دواخستنی کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، مستەفا سەید قادر نیگەران بووە.
مستەفا سەید قادر پێیوایە، ئەو بڕیارە لە دژی خواستەکانی ئەو دراوە بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی، کە ماوەیەکی زۆرە کاری بۆ دەکرێت.
مستەفا سەید قادر لەلایەن بەرپرسانی گۆڕانەوە بانگهێشتکراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە، بەڵام ناوبراو ڕەتیکردووەتەوە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,132 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!