بە بوار نەگەیشتووە، دەرپێ دائەکەنێ.
بوار: بە تەنکاییەکی ئاو دەوترێ کە ڕێگەی پەڕینەوە بدات. (فەرهەنگی خاڵ) بە یەکێک ئەوترێ کە لە پێشوەختدا خۆی بۆ کارێک ئامادەبکات کە هێشتا سەروبنی کار دیارنییە، ئاخۆ دەبێت یان نا، یان بە کەسێک دەوترێ کە ئامادەکاریی بۆ ڕووداوێک دەکات لەوانەیە هەرگیز ڕوونەدات. [1]