بە پیریی ئەچێتە بەر هەویریی.
هەویر: مەبەست لە شیلانی هەویرە بە دەست، ئەم کارە بە کەسی گەنج و گورجوگۆڵ ئەنجامدەدرێت، چونکە تاقەتی بەسەریدا دەشکێ نەک بە کەسی بە تەمەن و پیر، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە پیریی دەستبداتە کارێکی گران کە نەتوانێت ئەنجامیبدات، یان دەستبداتە ڕەفتارێک کە لە تەمەنی ئەو نەوەشێتەوە. [1]