نووسینگەی #لاهور شێخ جەنگی#:
چەند ڕۆژێکە لە دەباشانەوە بە ڕێگەیەکی تەکنیکی، ژمارە تەلەفۆنی (لاهور شێخ جەنگی) بەکار دەهێنرێت، بۆ مەرامێکی تایبەت.
$ئاگادارییەک بۆ ئەندامانی بەڕێزی سەرکردایەتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#$
ئاگادارتان دەکەین کە چەند ڕۆژێکە لە دەباشانەوە بە ڕێگەیەکی تەکنیکی، ژمارە تەلەفۆنی بەرێز (لاهور شێخ جەنگی) بەکار دەهێنرێت و تەلەفۆن بۆ ئەندامانی بەرێزی سەرکردایەتی دەکرێت، لە کاتی پەیوەندیکردنەکەشدا بکەرانی ئەو کارە قێزەونە هیچ قسەیەک ناکەن و بۆ مەرامێکی دیاریکراو پەیوەندیەکە ئەنجام دەدەن، بۆیە ئاگادارتان دەکەین کە ئەو پەیوەندییە بەرێز لاهور شێخ جەنگی نییە و هەرکاتێک بەو شێوازە و بە ژمارە ناسراوەکەی بەرێزیان پەیوەندیتان پێوەکرا وەڵام مەدەنەوە، بۆ هەر کارێکی تایبەتیش دەتوانن ڕێگە تایبەتەکەی خۆیان بەکار بهێنن یان بە واتسئەپ و سیگناڵ پەیوەندی بە بەرێزیانەوە بکەن. [1]
لەگەڵ ڕێزدا
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,145 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!