#هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد#:
پارتی، لەگەڵ یەکێتی ناگاتە نەتیجە، چونکە پێشوەختە یەکێتی بەپشتیوانی قائانی لەگەڵ خەزعەلی ڕێککەوتووە کە دژی پارتی و حکومەتەکەی #مەسرور بارزانی# بوەستێتەوە.
پارتی دەیان کۆبوونەوەی تریش لەگەڵ یەکێتی بکات ناگاتە نەتیجە، چونکە پێشوەختە یەکێتی بە پشتیوانی قائانی لەگەڵ غەزعەلی ڕێککەوتووە کە دژی پارتی و حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بوەستێتەوە. بڕیارەکان دادگای فیدراڵیش باشترین نموونەن.
چەند ڕۆژێک پێش دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق کەسی یەکەمی ئێستای یەکێتی بە چواردەورەکەی وتبوو دەبینن چی لە حکومەتەکەی مەسرور دەکەم، ئەوە گریمان 400 ملیارەکە نەهات کێ زەرەر دەکات یەکێتی یان پارتی؟ بێگومان یەکێتی، چونکە پارتی تەنیا شتێک پەکی لەسەری نەکەوێت پارەیە، بەپێچەوانەوە یەکێتی گرفتی پارە و ئیدارەدانی #سلێمانی# هەیە و بانکەکانی ئیفلاسی کردووە.
سلێمانی و یەکێتی ئێستا لە هەمووکات زیاتر بەدەست گرفتی ئەمنی و ئیدارەدانەوە دەناڵێنن، کورت و پوخت یەکێتی ئێستا سلێمانی پێ بەڕێوەنابرێت، تەنانەت سەرکردایەتی و سەرۆکەکەی ئەوەندە لاوازن کە حزبەکەی خۆشیان پێ بەڕێوە نابرێت. [1]
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد