لە ماوەی ڕابردوو چەند گفتوگۆ و کۆبوونەوەیەک لەنێوان کوڕانی
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی،
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی و
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی و کوڕانی نەوشیروان مستەفا چیا و نما ئەنجامدراوە.
کۆبوونەوە و گفتوگۆکان بە مەبەستی خاوەندارییەتی گۆڕان و داهاتووی سیاسی بزووتنەوەکە بووە، کە کوڕانی تاڵەبانی جەختیانکردووەتەوە، ئەوان مافی خاوەنداری گۆڕان لە ڕووی دارایی و سیاسیشەوە بە مافی کوڕانی نەوشیروان مستەفا دەبینن.
کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جەختیانکردووەتەوە، کە ئەوان بە تەواوی پشتگیری چیا نەوشیروان مستەفا دەکەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا پۆستی ڕێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان وەربگرێت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە، کە ئەو کار بۆ ئەوە دەکات، پشتگیری زۆرینەی سەرکردایەتی گۆڕان بۆ چیا نەوشیروان مستەفا کۆبکاتەوە، تا لە کۆنفرانسی داهاتووی گۆڕان پۆستی ڕێکخەر وەربگرێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 582 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!