گوفەک دەڵێت: سەم لەسەرە، سە دەڵێت: گوفەکم لەسەرە.
گۆفەک: سەرەنوێلک بە جێگەیەک دەوترێت کە خاشاک و پیسیی لێفڕێبدرێت. سە: سەگ. سەگ و هەموو ئاژەڵێکی بەرەڵا بەردەوام بەدەوری سەرانوێڵکەوەن بۆ ئەوەی خۆراکیان دەستکەوێت بیخۆن، وەک دوانەیەکی لێکدانەبڕاو وان. مەبەست لە دوو کەسی خراپە کە پەیوەندیداربن بە یەکەوە و لە کۆمەڵگەدا گونجاو نەبن. [1]