بە تڕی لۆتی هەڵدەپەڕێ.
لۆتی: لە کوردەواردا بەو کەسانە دەوترا کە ورچیان لە بچووکییەوە پەروەردە دەکرد و سەمایان فێردەکرد، لەناو خەڵکیدا هەڵیان دەپەڕاند و پارەیان پێپەیدادەکرد، پەندەکە بۆ کەسی گەمژە بەکاردێت، کە هیچ ژیرییەکی نەبێت، هەرچی لێی ڕاستبێتەوە و کارەکانی خۆی پێئەنجامدەدات و فریوی بدات. [1]