بەچکە گەدا، مەخەرە تەما، بە چڵێ کەما، دێتە سەما.
گەدا: هەژار و نەبوو، تەما: کەسێک بەتەمای شتێک بکەیت. کەما: باشترین جۆری کارگە لە وڵاتی کوردەواردا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ڕیز و حورمەتی کەسی ناوەجاخ ناکەس مەگرە چونکە لە ئاستی ئەو ڕێز و حورمەتەیانییە بە دەنکە جۆیەک ئەزەڕێ. [1]