بەچکەی وتی هوو، تێری نەخوارد لە گوو.
ژمارەی خێزان لە کۆمەڵگەی کشتووکاڵیدا هەمیشە زۆر بووە، لەپێناو ئەوەی ژمارەی زۆر هێزی کاری زۆر بەرهەم دێنێت، بەهۆیەوە بەرهەم زیاتر بەرهەم دێنن و خێزانەکان لە ڕووی ئابوورییەوە باشتر دەژین، بەڵام پەندەکە مەبەستی لە ئافرەتێکی هەژار کە منداڵی زۆر بێت، لەگەڵ ئەوەدا بەهەموو تەمەنی تێر سکی خۆی نەخواردبێت. [1]