بە حەوت کەسان نەدەچووە شایی کە دەچوو، بە حەوتای نەدەهاتەدەر.
هەموو ئاهەنگێکی وڵاتی کوردەوار هەڵپەڕکێی لەگەڵدایە، هەڵپەڕکێش جۆرێک سەمای کوردییە، بۆ دەربڕینی هەستی خۆشی بەکاردێت، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بە تکا داوای لێبکرێت کە دەستبداتە کارێک و ئەنجامیبدات، بەڵام کەسەکە کە دەستی دایەکارەکە، بە تکا نەبێ، دەستهەڵناگرێ. [1]