بە حوشتریان وت: کوڕت بوو! وتی: باری خۆم لەسەر پشتی خۆمە.
بە حوشتریان وت: کوڕی بوو! وتی ئەو بارەی لێمە هەر لێمە.
لە خێزان و بنەماڵەدا هەر کەسە و ئیش و کاری خۆی دیارە کە چی دەکات و چ کارێک ئەنجامدەدات، بێگومان هاوکاری و دەستگرتنی یەکتر هەر هەیە، بەڵام لەناو هەندێک خێزاندا هەر کەسە و لە ئیشی خۆی بەلاوە هاوکاری کەسی تر ناکات، پەندەکە لە کارێکدا ئەوترێ کە کەس هاوکاری کەس نەکات. [1]