بە حەڵوا حەڵوا وتن، دەم شیرین نابێ.
حەڵوا: خواردنێکی فۆلکلۆری کوردییە، لە ئارد و ڕۆن و شەکر درووستدەکرێ، بۆ ژنی دووگیان بەکاردێ. (فەرهەنگی خاڵ) بە ناوبردنی شت و چەند بارەکردنەوەی هیچت دەست ناکەوێ بەڵکوو بەهەوڵدان و تێکۆشان پێویستە دەستکەوت دەستەبەربکرێت. واتە؛ دەبێت بۆ بەدەستکەوتنی دەستکەوتەکان تێکۆشان بکەین. [1]