$چەند سەرکردەیەکى یەکێتیى هۆشدارى دەدەنە لاهور شێخ جەنگى$
چەند سەرکردەیەکى #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان#، هۆشدارى دەدەنە #لاهور شێخ جەنگى# لە حاڵەتى جوڵەى زیاتر #بافڵ تاڵەبانى# هێرشى دەکاتە سەر.
بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان نیگەرانە لە جوڵەکانى لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى و لە ڕێگەى چەند سەرکردەیەکى هۆشدارى داوەتە ناوبراو.
چەند سەرکردەیەکى یەکێتیى پەیامێکیان بە لاهور شێخ جەنگى داوە کە تاوەکو ئێستا #29-01-2023# ئەوان بافڵ تاڵەبانیان ڕاگرتووە کە هیچ کاردانەوەیەکى نەبێت بەرانبەر جوڵەکانى لاهور شێخ جەنگى، بۆیە بە بەردەوام بوونى ئەو دۆخە ئەگەرى ڕووبەڕووبوونەوەى چەکدارى هەیە.
پەیوەندییەکانى بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى بە دۆخێکى خراپ تێپەڕدەبێت لەئەگەرى بەردەوام بوونى ململانێکان دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەبێت. [1]