پرخەکردن یەکێکە لە حاڵەتە زۆر بێزارکەرەکان، بەتایبەت بۆ هاوسەران و ئەوانەی لە نزیکی یەکترەوە دەخەون، پسپۆرانی تەندرووستیش دەڵێن، پڕخەکردن چەند هۆکارێکی سەرەکیی هەیە کە لە خوارەوەدا ئاماژەیان پێدەکەین:
- بڕانی هەناسەدان لە کاتی خەو و گیرانی بۆڕی هەناسە.
- خواربوونی کۆڵەکەی لوت.
- بوونی پارچەی زیادە لەناو لوتدا.
- کەمخەویی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە پرخە.
- قەڵەویی و کەڵەکەبوونی چەوریی لە جەستەدا، بەوپێیەی زۆرجار بەرزبوونەوەی کێشی لەش دەبێتە هۆی درووستکردنی فشار لەسەر بۆری هەناسەدان.
- تووشبوون بە پەتا وەرزیی و ئەنفلۆنزا و سەرمابردنەکان.
- خەوتن لەسەر پشت، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ مەڵاشوت بەرەو قوڕگت شۆڕببنەوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی درووستکردنی دەنگێکی لەرینەوە لە کاتی خەودا، بۆیە واباشترە لەسەر لاتەنیشت بخەویت.
- ئاوسانی بەشی سەرەوەی قوڕگ.
- هۆکاری بۆماوەیی وەک گرژبوونی قوڕگ یان گەورەبوونی ئەدینۆید.
- لەکاتی بە تەمەنداچون و لاوازبوونی ماسوولکەکانی قوڕگ دەبێتە هۆی درووستکردنی حاڵەتەکە، زۆر خواردنی دەرمانی ئارامکەرەوە.
- نەخۆشیی تەنگەنەفەسیی.
- جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان.
- بوونی هەندێک مادەی وەک (تەپوتۆز و مشەخۆر) لەناو سەرینی خەودا هەندێکجار دەبنە هۆی درووستکردنی هەستیاری (حەساسییەت) ، کە ئەمەیش سەرئەنجام دەبێتە هۆی درووستبوونی پرخە. [1]