پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن، هەندێکجۆر خۆراک هەیە زیانی گەورە بەدڵ و لولەکانی خوێن دەگەیەنن، هەربۆیە لەپێناو پاراستنی تەندرووستییدا وا باشترە خۆ لە بەکارهێنانیان بەدووربگرین یان بەکارهێنانیان کەمبکەینەوە، کە ئەوانیش بریتین لە:
$خواردنەوە گازییەکان$: لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی کوتوپڕ ئاستی شەکری ناو خوێن بەرزدەکەنەوە، بەوەش خوێنبەرەکان تووشی ڕەقبوون و گیران دەکەن.
$شەکری دووبارە$: ئەو جۆرە شەکرە لە جۆرە جیاوازەکانی ساسدا هەیە، لەوانە کەچەب، هەروەک لە نانی سپییشدا هەیە.
$شیرینییەکان$: لەبەرئەوەی لەشەکر پێکهاتوون، هەربۆیە کێشە بۆ پڕۆسەی بە ئۆکسێنبوونی سرووشتیی لە جەستەدا درووستدەکەن و دەبنە هۆی گیرانی خوێنبەرەکان.
$گۆشتی پڕۆسێسکراو$: وەک لوولە قیمە و مەرتەدێللا کە بڕێکی زۆر لە ماددەی دەستکردی وەک نیترات و فۆسفاتیان تێکراوە، جگە لەوەی بڕێکی زۆر لە خوێیان لەخۆگرتووە. لێکۆڵینەوەکانیش سەلماندوویانە کە ئەم خواردنە بەڕێژەیەکی بەرز پەیوەستە بە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵەوە.
$خواردنە سوورەوەکراوەکان$: ئەو جۆرە خۆراکانە دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.
$خواردنەوە وزەبەخشەکان$: دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ و هەروەها دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشەی خەو. [1]