پزیشکانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا دەڵێن، نزیکەی لە سەدا 43ی تووشبووان هەفتەیەک پێش ئەوەی تووشی جەڵتەی میشک ببن هەندێک نیشانەیان لەسەر دەردەکەون، ئەو نیشانانەش بە کەمی 24 کاتژمێر بەردەوام دەبن، هەربۆیە لە کاتی دەرکەوتنیاندا دەبێت دەستبەجێ ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
گاری بارلێت لە سەنتەری پزیشکی بێڤێرسبرۆک دەڵێت: هەندێک لەنەخۆشەکان کە دواتر تووشی جەڵتەی مێشک دەبن، لەناکاو چاوێکیان لەدەستداوە، هەندێکجاریش هیچ ئازارێکیان نییە، لە هەندێک حاڵەتدا پەڵەی ڕەشیان سێبەر لە پێش چاویان دەردەکەوێت.
هەروەک وتویەتی: لەدەستدانی کاتیی هەستی بینین دەکرێت ئاماژەبێت بۆ جەڵتەی بچوک و لە یەک لەسەر سێی حاڵەتەکاندا پێشەکییە بۆ جەڵتەی توند، هەروەک یەکێک لە نیشانەکانی جەڵتەی بچوکی مێشک هەستکردنە بەبێهێزی و ناڕەحەتی لە پەلەکانی جەستەدا.
پزیشکان جەخت لەوەدەکەنەوە، دابەزینی ئاستی پەستانی خوێ و ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، مەترسییەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە. [1]