نەخۆشی شەکرە، یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمیی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین.
نەخۆشیی شەکرە زیان بە خوێنبەرەکان و دڵی کەسەکە دەگەیەنێت، پسپۆرانیش ئاماژەیان بە چەند هەڵەیەکی باو کردووە کە تووشبووانی نەخۆشییەکە ئەنجامی دەدەن کە ئەوانیش بریتین لە:
- بە هەڵە بەکارهێنانی دەرمانەکان.
- سەردانی نەکردنی پزیشک بەشێوەیەکی بەردەوام.
- پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی ناتەندرووست.
- پشتگوێخستنی ئەنجامدانی وەرزش و ڕاهێنانە جەستەییەکان.
- نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو.
- دەستنەکەوتنی بڕی پێویستی خەو.
- جگەرەکێشان.
- ئەنجامنەدانی پشکنینی ڕێژەی شەکری ناو خوێن بەبەردەوامیی.
- زاڵنەبوون بەسەر دڵەڕاوکێ و شڵەژانە دەروونییەکاندا.
- گوێنەدان و پشتگوێخستنی ئەو برین و پێکرانانەی لە جەستەدا درووست دەبن.
- پشتگوێخستنی نیشانەکان نەخۆشییەکە.
- بەکاربردنی ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە شەکر.
نەخۆشیی شەکرە، دوو جۆری سەرەکی هەیە، شەکرەی جۆری دووەمی زیاتر پەیوەندی بە شێوازی ژیانی ناتەندرووستەوە هەیە، بۆیە وەرزشکردن و خواردنی خۆراکی تەندرووست و پشکنینکردن بەپێی ئەوەی پزیشکەکەت بۆت دادەنێت مەترسیی تووشبوونت بە نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە. [1]