$ئەوە کێیە بەرەو شێتبوونی دەستەجەمعی دەمانداتە بەر؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
قال بل أَلْقواْ فإِذا حبالهم وعصيهمْ يخيّل إليە من سحرهم أَنّها تَسْعَى.
هەندێک لەو کەناڵانەی کە ئامانجێکی تایبەتییان هەیە لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگادا و بۆ بەلاڕێدابردنی کێشەکانی خەڵک بە ئەنقەست برەو بە دیاردەی سیحر و چاوپیسیی و نوشتەبازیی دەدەن. کەم ڕۆژ هەیە هەواڵێک یان زیاتریان لەو بارەیەوە نەبێت. لەکاتێکدا خەڵک لە بێ نانی و بێ نەوتیی و بێ دەرەتانیی و بێ مووچەیی و بێ کارەباییدا بە ڕۆژی ڕووناک دەمرێت ئەمان دێن باس لە خراپی سیحر دەکەن بۆسەر ژیانی خەڵک بەوەی چۆن سیحر وا دەکات دوو هەزەکار دڵیان لەیەک ساردببێتەوە!
هەمیشە وابووە لە مێژووداگەر ساحیرێک هەبووبێت ئەوا دەسەڵاتداران و فیرعەونەکان خۆیان داڵدەیان داون بۆ کوشتن و بەرەنگاربوونەوەی موساکانی زەمان. ساحیری ڕاستەقینە هەمیشە ئەو فیرعەونانەن کە بەنی ئیسرائیلی گەلەکانیان دەکەنە بارمتەی درۆ ودراوە زۆرەکانیان، لەگەڵ دەرکەوتنی موسایەکیشدا هەمووسیحرەکەیان بەتاڵ دەبێتەوە و باڵۆنی ئیگۆ و ئەنانیەتیان فس دەبێتەوە. ئەوەی وادەکات سیحری ئەوان بەڕاستیی ببینرێت دەستەمۆیی کۆمەڵگا و مل نەوی کردن بۆ زوڵمیان و نەبوونی موسایەکە تا ئەم گەلە دەستەمۆیە هۆشیار بکاتەوە، نەوەک کاریگەریی سیحرە تڕۆهاتەکانی فیرعەون و دارو دەستەکەی کە جگە لە گوریسی درۆ شتێکی دیکە نییە. هەر ئەم هۆکارە وایکردووە هەمیشە بگوترێت ئەوەندە بەس نییە دژی فیرعەون و سیحرەکەی بیت، دەبێت پشتی موساش بگریت.
موسا ئەمڕۆ تەنیا یەک مرۆڤ نییە، موسا کەسێتییەکی مەعنەوییە کە دژایەتی ڕاستەوخۆی فیرعەون و ماڵباتەکەی و زوڵمەکەیان دەکات، نەوەک گرووپێک ئیدیعای موسایی بکەن، لەژێرلێوەوە بە ڕۆژ بۆڵەبۆڵێک بکەن و بۆ بەربانگیش بچنەوە سەر سفرە پڕ لە خوێنەکەی فیرعەون ڕۆژووەکەیان بە شەراب بشکێنن.
لەڕاستییدا ساحیرە ڕاستەقینەکان فیرعەونەکانی زەمانن کە دەتوانن ڕایگشتی کۆمەڵگایەک چەواشە بکەن و بە جۆرێک هۆشیارییان بجەڕێنن تا دەیانکەنە ئەداتی زوڵمەکەی خۆیان، نەوەک خاوەنپێداویستییەکی تایبەتی هەژار بۆ دەرهێنانی بژێوی خۆی وپڕکردنەوەی نوقسانییەکی خۆی لە سوچێکی ماڵەکەیدا پەنا بۆ نووسینی کۆمەڵێک تڕۆهاتی دینیی و نادینی دەبات لە چوارچێوەی سیحر و جادوو و نووشتەدا موشتەریی بۆ دەدۆزێتەوە بۆئەوەی ژیانێکی ئاسیی بژیت.
$سیحر سەر بە چ دونیابینییەکە؟$
دونیای کۆن سەر بەم جۆرە عەقڵیەتە بوو، عەقڵییەتی نوشتە و جادوو شەعوەزە. لە ڕووی مێژووییەوە عەقڵی مرۆڤ بۆ سێ قۆناخ دابەش دەبێت، قۆناخی یەکەم: قۆناخی ئەفسانەیی عەقڵە. کاتێک ژیری توانایەکی سنوورداری هەیە بۆ تێگەیشتن لە دیاردەکان و سرووشت ناتوانێت لێیان تێبگات مەجبور دەبێت ئەفسانەسازییان لەسەر بکات و مەلحەمە و ئوستورەیان بۆ دابتاشێت، خودایان بۆدرووستبکات و بیانپەرەستێت بە ئومێدی ئەوەی لەشەڕ و ناخۆشیی و نەخۆشی دیاردە سرووشتییەکان بیانپارێزێت یان دیاردە خراپەکانی نێو ژیانی بداتە پاڵ شیحر و جادوو و کۆئەندامی زاوزێی کەمتیار. قۆنای دووەم قۆناخی عەقڵی مێتافیزیکیی دێتە پێشەوە. لەم قۆناخەدا مرۆڤ بەشێوەیەکی ڕێژەیی لە ئەفسانەسازیی ڕزگاری دەبێت سەدەکانی ناوەڕاست سەربەم قۆناخەن.
قۆناخی سێیەم قۆناخی عەقڵی زانستییە، تێگەیشتنی مرۆڤە بۆ دیاردەکان لە ڕێگەی کۆکردنەوەی داتای زانستییە لەسەر دیاردەکانە بە مەرجێک ئەو داتایانە بەچەند قۆناخێکی تاق�%8