$دەستەکانی خودا چۆنن؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
(ان الذین یبایعونک انما یبایعون الله، ید اللە فوق ایدیهم فمن نکث فانما ینکث علی نفسه)
لە عەقیدەی وەحدەتولشوهوددا ناو سیفاتە ئیلاهییەکان وەک هەتاو وان و لە ئاوێنەی گەردوون و تێکڕای بووندا دووبارەدەردەکەونەوە. ' گەورەیی و بچووکی ، ڕوونی و تەڵخی'' درەوشانەوەکە بەندە بە گەورەیی و بچوکی یا پاکی و پیسی ئاوێنەکەوە. واتە بەشی هەر مەخلوقێک لە تەجەلییاتی و دەرکەوتنە ئیلاهیەکان لەسەر ئەو ئاوێنەیە بەندە کە مەخلوقەکە هەڵیگرێتی.
لێرەدا بەبێ باسکردن لە مەسەلەی تەشبیە و تەنزیە التشبیە و التنزیە ناتوانین خۆمان لە تێگەیشتنی ئایەتەکە قوتار بکەین. تەشبیە و تەنزیە لە مەسەلە هەرە هەستیارە ئیعتیقادییەکانە کە زۆربەی هەرە زۆری مونەویر و موتەکەللیم و عاریفەکانی بەلکێشی بۆچوون و ڕاجیایی کردووە .هەندێ لە موتەکەلیمەکان باوەڕیان بە تەشبیهی تەواو مەحز هەیە بەڵام زۆرینە باوەڕیان بە مونەززﮪ بوونی قەتعیی خودا هەیە.
لای ئەوانەی باوەڕیان بە تەنزیە هەیە، مونەززهبوون لە مەقامی خوایەتی دا بە ئیعتباری ''زات'' واتە ڕەهایی و دووربوون لە هەموو وەسف و سنوور و قەیدێک، خودا بێباک و بێنیازە لە هەموو وەسف و پەسنێک کە ئێمە بەم عەقڵە کولەوە بۆی قەرار ئەدەین و بە هەموو مانایەک بێ نیازە لە هەموو شتێک و ئیحاطەی بە سەر هەموو شتەکاندا کردووە. بەم مانایە لە مەقامی زات الذاتی ئولوهیدا نە شتێک هەیە لەو بچێت نە وەسفێ هەیە بتوانێ دەرکی ئەو بکات و پەی بە نهێنییەکانی ببات، تەنیا شتێک کە بتوانرێت بگوترێ ئەوەیە خودا موتڵەقی موتڵەقە.
لەبەرانبەردا شێوەی دەرکەوتن و تەجەلییەکانی لە دونیای ئەگەرەکاندا الممکنات دا ''موشبەهە''، وەک لە نموونە قورئانییەکانی ئەو ئەبینێ ، ئەو ئاگادارە ، گوێی لێیە ، دەستی خوا لەسەر دەستیانە ..هتد هەیە، ئەمانە ناکەنە ئەوەی شتەکە وا لێکبدرێتەوە کە خودا چاوی هەیە یان دەستی هەیە یان گوێ، نەخێر بەڵکوو مەبەست لێی ئەوەیە کە خودا لەسەر شێوازی هەر قسەکەر و گوێگر و بینەرێک دەردەکەوێت و تەجەللی دەکات، یا بە واتایەکی دیکە دەبێتە دەم و زمان و گوێی هەموو قسەکەر و گوێگر و بینەرێک، باشترین وەرکەوتنەکانیشی لەسەر زمان و بینین و بیستن و جوڵە ڕۆحییەکانی ئینسانێکی کامڵی وەک حەزرەتی محەمەد بووە د.خ
کەوابێ تەنزیە التنزیە ڕووی لە زات و ناوەوەیەباطن ە و تەشبیهیش التشبیە ڕووی لەدەرەوە االظاهرە و لە شێوەی تەجەللی جیاوازدا دەدەکەوێت.
تەشبیە لە مەرتەبەی ئولوهیەتدا مومکینە نەک لەمەرتەبەی ئەحەدییەت و زاتدا، لەم مەرتەبەیەدا -واتە لە مەرتەبەی زاتدا- خودا لە هەموو نیشانە و تەسەور و نسبەتێک فەرسەخ بە فەرسەخ دوورە و ناتوانرێ تەنانەت بیریشی لێبکرێتەوە، چونکە زمان بە گوێرەی بۆچونەکەی لیدڤیک ڤتکنشتاین و ژیری بەگوێرەی بۆچوونی نیۆکانتییەکان بەربەستن لە بەردەم تێگەیشتن و دوان لە ڕووە ئەحەدیەتەکەی خودادا. [1]