دەقی پەیامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ ڕۆژەی یاران (قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لەخوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان دەکەم لەهەرێمی کوردستان.
ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەى خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ئەو نەهامەتیانەى کەکاکەییەکان ڕووبەرووى بونەوە لەسایەى چەپۆکی چەپەڵی تاریکپەرستانی #داعش#.
با جەژنی قەوڵتاس ببێتە هەوێنی قوڵکردنەوە و بەهێزکردنی گیانی تەبایی و لێبووردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستاندا.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!