دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 بۆ کوردستانێکی نوێ و ئایندەی تازەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەرچوێنرا.
کوردستانی نوێ خوێندنگەی سەنگینی پاراستنی ئیتیکی ڕۆژنامەگەرییە.
بەرێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسین و ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی نوێ، لە ساڵیادی دەرچوواندنی ڕۆژنامەکەتاندا پیرۆزباییەکی گەرم لەئێوەی ماندونەناس دەکەین.
لەو سەرەتایانەی ڕاپەڕینی 1991 دا بڕیاری دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسی ، ڕۆشنبیری، کلتوری و هەمە لایەنە بڕیارێکی بوێرانەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، کوردستانی نوێ بە هەق بۆ کوردستانێکی نوێ و ئایندەی تازەی کوردستان دەرچوێنرا و هەر لەوسەرەتایانەوە لەژێر ڕۆشنایی ئامۆژگارییەکانی سەرۆک #مام جەلال# دا ڕۆژنامەکە وەک مینبەرێکی ئازاد وکراوەی خستنە ڕووی بیروڕا جیاوازەکانی چین وتوێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کاری کردوەو ئێستاش لەسەر ئەم سیاسەت و ڕێچکەیەی بەردەوامە و تەرخانکردنی ستوون ولاپەڕە وپاشکۆ تایبەتەکانی شاهیدی ئەم ڕاستیەن.
شانبەشانی پەرەسەندنەکانی میدیای ئەلەکترۆنی، بۆ گەشە کردنی زیاتری ڕۆژنامە کاغەزییەکەی کوردستانی نوێ کە خاوەنی هەگبەیەک لەداهێنان و پەروەردەکردن و دروستکردنی ڕۆژنامەوان و نوسەرە ، بۆ ئەم ڕۆژنامەیەی کەلەپاراستنی ئیتیکی ڕۆژنامەیی و ڕاستگۆیدا پێشەنگ بوون ، هیوادارین لەم ساڵیادەدا برەو بە گەشەی چۆنایەتی کارکردنتان بدەن .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!