دەقی پەیامەکەی سۆران جەمال تاهیر:
بەڕێزان/ سکرتاریەت و ستافی نوسین و هاوکارانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
پیرۆزبایی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامە دێرینەکەی کوردستانتان لێدەکەم
جێی شانایە کە دوایی ڕاپەڕین کوردو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# خاوەنی یەکەم ڕۆژنامەیە پاش هەڵمژینی هەوای ئازادی لە کوردستان و کۆتایی هێنان بەسەردەمی حزبی بەعسی فاشی.
هەواڵ و ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەی زانستی و گرنگیدان بە گشت چین و توێژەکان و بوارەکان، هاوسەنگی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە هەواڵی شارەکانی تری عیراق جێی دەست خۆشییەو پێویستە بەردەوام بین لەسەری.
جارێکی تر پیرۆزە ئەم یادەو ئێمەش هاوکارو پشتیوانتانین.
د.سۆران جەمال تاهیر
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی ی.ن.ک[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!