دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
*بەڕێز کاک شێخ مادح شێخ عثمان سراج الدین نەقشەبەندی *
بەڕێزان کاک شێخ یادگار شێخ ڕەئوف و برایانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو( حەفیدەخانی کچی شێخ مەولانا ) خێزانی خوالێخۆشبوو شێخ ڕەئوف سراج الدینم بیست.
خاتوو حەفیدەی کۆچکردوو لە بنەماڵەی گەورەی شێخانی سراج الدین، بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر وئاینی ڕەسەنی کوردستانن و ھەمیشە چاکە خواز و خزمەتکاری ئاین و پێکەوەژیان بوون، کۆچکردنی بۆ ئێمە جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و هەموو بنەماڵەی گەورەی سراج الدین و خزمانی نەقشەبەندی و موریدانی تەریقەت ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!