دەقی پیرۆزباییەکەی فەهمی بورهان:
بەڕێز کاک عەتا کەریم سەرنوسەری PUKMEDIA
لە یادی هەڵکردنی مۆمی نوێی تەمەنی پیوکەی میدیا پیرۆزبای لە ئێوەو تەواوی نوسەران و کادرانی ئەم دەزگا میدیایە گرنگەتان لێ ئەکەم، پیوکەی میدیا لە ڕابردودا بە شێوەیەکی بابەتی لەگەڵ ڕوداوەکاندا هەنگاوی ناوەو لە لێکدانەوەی ڕوداوەکان و گەیاندنی هەواڵدا سەراست و بوێر بوە، سیاسەتی ڕاست و ڕەوانی یەکێتی بە ئامانەتەوە گەیاندۆتە شەقامی کوردی و ناوەندە سیاسیێکانی کوردستان و عێراق، پیوکەی میدیا ڕوبەرێکی فراوانی بۆ #کەرکووک# و ناوچە کوردستانیەکان تەرخان کردوە، بەهیوام بۆ داهاتوی کاری میدیایتان بە هەمان دیدو ستراتیژەوە خزمەت بە کاری میدیای بەگشتی و میدیای کوردی بە تایبەتی بکەن، جارێکی تر پیرۆزبای ئەم یادەتان لێ ئەکەم.
فەهمی بورهان عمر
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
21_1_2023[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!