$شاسوار عەبدولواحید بۆچی گاسڵایتینگ دەکات؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
[سەرەتا ببوورن وشەیەکم دەستنەکەوت لەکوردیدا بۆ گاسڵایت.
گاسڵایت gaslight دەستوەردانێکی عەمدییە کەسی گاسڵایتکەر دەیهەوێت لە ڕێگەیەوە کۆنترۆڵی بیرو هۆش و زاکیرە و هەستەکانی کەسی بەرانبەر بکات، ئەمەش لە ڕێگەی بەچاودادانەوەی ئەو چاکانەی ئەم لەگەڵی کردوویەتی. واتە کەراندن لەڕێگای چاوشۆڕکردن و منەتکردنەوە.
پانیکی هەڵەکەی هەفتەی پێشوو وای لە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کردووە لە کۆتا ڤیدیۆی خۆی بڵێت جا بەس نییە ئێمە ئاو و بەنزینمان دابین کردووە بۆ خەڵک، دەسەڵات و حیزبەکانی دیکە چییان کردووە؟ جارێ ئۆپۆزسیۆنین وا باشین بۆتان جا چ جای بچینە دەسەڵات! دەبێت بپرسین هەر بەڕاست لینیکی ئەو قسەیە بە سیاسەتەکانی ئەم دواییەی جووڵانەوەکە لە بەغداوە چییە؟ بۆچی سەرۆکەکە وەک خاوەنی جووڵانەوەکە دەردەکەوێت نەوەک سەرۆک؟
لە سایکۆلۆژییدا ئەم بەڕوودا هێنانەوە و منەتکردن و مەوزوع گۆڕین و تەحریفکردنە ئاماژەی نەخۆشییەکی مەترسیداری سایکۆلۆژیی و فێڵێکی تەمام عەیاری خاوەنەکەی شتێکی زیاتر نییە. بەم جۆرە لە بیرکردنەوە و خەڵک خستنە ژێربار لەڕێگە بە چاودادنەوەی کارە باشەکانی خۆت بۆیان دەگوترێت گاسڵایت gaslight.
گاس ڵایت واتە خستنەژێربار و شێواندنی سایکۆلۆژیا و قەناعەتکردن بە کۆمەڵێک کەس لە ڕێگای ئەو چاکە کەمانەی کە تۆ پێت بەخشیون بۆ ئەوەی گومانیان بۆ درووست بکەیت سەبارەت بەو حەقیقەتەی کە لەم دوایانە لەسەر تۆ بۆیان دەرکەوتووە و تۆش دێیت ڕووە مەترسیدارە ئاشکرابووەکەی خۆت لە ڕێگەی گاسڵایتەوە دیزەبەدەرخۆنە دەکەیت و دەیشاریتەوە لێیان. گاسڵایت بەیەک وشە واتە گۆڕین و جەڕاندنی بۆچوونێک کەلەسەر تۆ درووستبووە لەڕێگای دەستبەسەرداگرتنی سایکۆلۆژیای حەشامات و خەڵک بەوەی گومان لە درووستیی بیرکردنەوەی خۆیان بکەن سەبارەت بەوەی لەسەرتۆ بۆیان درووستبووە. جەڕاندنی بۆچوونی خەڵکە سەبارەت بە حەقیقەتە ئاشکرابووەکەت و بەکارهێنانەوەی بۆ بەرژەوەندیی شەخسیی خۆت.
لەسەر کۆمێنتێک کە بۆ ڤیدیۆی توورە قوڕاوییەکە کردبووم شاسوار عەبدولواحید بڵۆکی کردم. دەبێت بچێتە دەسەڵات و وەزارەتی پێشمەرگە و ئاساییش بکەوێتە بندەستی چیمان لێبکات خودایا! کۆمێنتەکە نە تەشهیر بوو نە جوێن، هیوادارم ئەو ڕۆژنامەنووس و کەسە موحاید و بیرمەندە گەورانەی لە سلێمانی و هەندەرانەوە شوێن ئەم مارتن لۆثەرەی سیاسەتی کوردیی کەوتوون و جوێنفرۆش و ئەکاونتی فەیک بەردەدەنە گیانی خەڵک بزانن سوژدە بۆ وەسەڵاتی چ جۆرە مەخلوقێکی مەترسییدار دەبەن، ئەمە کۆمێنتەکەی من بوو کە خێرا سڕییەوە و بڵۆکی کردم:
کاک شاسوار پێویست بە چیرۆکی هەزارویەک شەوە ناکات، هەزار پاساو بۆ غەڵەتێک بێننەوە دەبێتە هەزار و یەک غەڵەت لەسەرتان. کورت و پوخت پێمان بڵێن ی ڕوودەدا و قسەی کۆتایی چییە و لای کێیە؟ بۆ هەمیشە خۆت ئەشیبڕیت و ئەشیدووریت؟
ئەم کارەی تۆ زیاتر ئاماژەی بوونی ناڕێکییەکی سایکۆلۆژیی خراپی وەک گاسڵایتە gaslight . گاس ڵایت لە سادەترین پێناسەیدا واتە خستنەژێربار و تێکدانی سایکۆلۆژیا و قەناعەتکردن بە کۆمەڵێک کەس لە ڕێگای ئەو چاکانەی کە پێت بەخشیون بۆ ئەوەی گومانیان بۆ درووست ببێت سەبارەت بەو حەقیقەتەی کە لەم دواییەدا لەسەر تۆ بۆیان دەرکەوتووە و تۆش دێیت ڕووە مەترسیدارە ئاشکرابووەکەی خۆت لە ڕێگەی گاسڵایتینگەوە دیزەبەدەرخۆنە دەکەیت و دەیشاریتەوە. گریمان گاسڵایت ناکەیت ئایا کاری ئۆپۆزسیۆن دابینکردنی ئاو و بەنزینە؟
تۆ هاتوویت دەڵێیت ئەوانەی ڕەخنەمان لێدەگرن دەزانین لەژێرەوە سەر بەکێن، دەی تا خۆتان سەفقەی ژێربەژێرتان نەبێت لەگەڵ سەرەکاندا چۆن دەزانن ئەمان سەربەکێن؟ کێ پێتان دەڵێت ئەمانە سەر بەکێن؟ تۆ هێشتا ناتوانیت وەک سیاسییەکی پێگەیشتوو قسە بکەیت، هەژدە هەژدە پاساو لەدوای پاساو دەهێنیتەوە، گاس ڵایت دەکەیت، بەڕاست خەڵک بە منداڵ دەزانیت یا هەر خۆت منداڵی و هێشتا هەراشی و پێنەگەیشتووی؟ [1]