بەختت ڕەش بێ، خەنەت هەش بێ.
هەش: خووم، گیایەکە بۆ ڕەنگ بەکاردێ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئەم پەندە کورد بە جۆرێکی ترش دەیڵێت، بەختت وەک خوم ڕەش بێت بەڵام بە دڵدارەکەت بگەی، واتە؛ بە خۆشەویستێک دەوترێت کە ڕازییە لە هەموو شتێکدا بەختی نەیکات بەڵام بە دڵدارەکەی بگات و یەکەم شەو خەنەبەندانی بۆ بکات.[1]