دەقی پیرۆزبایی مەجید محەمەد ئەمین:
هەڤاڵان عەتا کەریم سەرنوسەرو ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی ماڵپەڕی PUKMEDIA.
بەبۆنەی بیستەمین ساڵڕۆژی ماڵپەڕی ئازیزی PUKMEDIA ، بەناوی خۆم و هەڤاڵانی مەڵبەندی 3 ی #هەولێر# ، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ، بیست ساڵ پێش ئەمڕۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی PUKMEDIA دا لەبواری ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنیشدا ، دەستپێشخەرو داهێنەر بووە.
لەماوەی بیست ساڵی تەمەنی خۆیدا ، PUKMEDIA بەرپرسیارانەو پیشەییانە ، بەهەردوو زاراوەی شیرینی #سۆران#ی و کرمانجی و زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی ، دەنگ و ڕەنگی کوردی گەیاندووە.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لەگەیاندنی پەیامی ڕوون و ڕەوا.
دکتۆر مەجید محمدامین
لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!