هەنگوینە و لە پێستی سەگ دایە.
هەنگوین بەرهەمی مێشهەنگە، تامی گەلێک شیرینە، یەکێکە لە خۆراکە بەهادارەکان، بۆ هەڵگرتن دەکرێتە ناو پێستەی ئاژەڵی وردەوە، بەڵام لە کوردەواردا سەگ پێستەکەی خۆشناکرێت و بەکەڵکی هیچ نایەت، مەبەست لە شتێکی بەنرخ و بەهادارە کە بێنرخی پێشکەش بە خەڵکی بکرێت. [1]