بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هۆشداریداوەتە بەرپرسانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان، کە تایبەت بووە بە پەیوەندییەکانی بزووتنەوەکە و پارتی دیموکرات.
بافڵ تاڵەبانی نیگەرانە لە باشی پەیوەندییەکانی نێوان گۆڕان و پارتی، بۆیە ئەو پەیامە هۆشدارییەی داوە بە بەرپرسانی بزووتنەوەکە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی گۆڕان جەختیکردووەتەوە کە ئەگەر ئەجێندای پارتی لە سنووری
سلێمانیسلێمانی جێبەجێدەکەن، ئەوە بچنە
هەولێرهەولێر سیاسەت بکەن، نەک لە سلێمانی.
هۆشدارییەکەی بافڵ تاڵەبانی زیاتر پەیوەندی بەباشی پەیوەندی تیمی حکومی گۆڕان و تیمی حکومی پارتییەوە هەبووە و باسی لەوەش کردووە، کە دەبێت لە هەڵوێستە سیاسییەکان پشتگیری یەکێتی بکەن، نەک پارتی.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 756 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!