$یەکێتیى نایەوێ لەگەڵ داناغاز کۆببێتەوە$
بەرپرسانى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# ڕەتیدەکەنەوە لەگەڵ کۆمپانیاى دانا غاز کۆببنەوە.
لەسەر پرسى غازى سرووشتى هەرێمى کوردستان هەریەک لە #بافڵ تاڵەبانى#، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان و #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکومەت بۆچوونیان جیاوازە لە بارەى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە و پەرەپێدانى کێڵگەى غازى #چەمچەماڵ#- کۆڕمۆ.
ئەو ناکۆکی و جیاوازییەى لەو بارەیەوە هەیە بۆتە هۆکارى ئەوەى کە بەرپرسانى یەکێتیى لەنێویشیان قوباد تاڵەبانى، ڕەتیبکاتەوە لەو بارەیەوە لەگەڵ کۆمپانیاى دانا غاز کۆببێتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، کە ئەوان هیچ شتێکى نوێیان لەو بارەیەوە پێ نییە گفتووگۆى لەبارەیەوە بکەن. [1]