بە خزمە خزمە، کردی بە قوزما.
خەڵکی خۆپەرست و بەرژەوەند پەرست، لەپێناوی بەدیهێنانی مەرام و مەبەستەکانیدا، هەمیشە خۆی لە کەسانی تر نزیک دەکاتەوە، هەروەها سەرەتا وەک خزم و کەس دەچێتە پێشەوە، لەگەڵ ئەوەدا لەڕاستیدا کەسی یەکتریش نین، بەڵام دواجار مەرامە خراپەکانی لەگەڵیدا جێبەجیدەکات، تووشی زیان و ئابڕووچوونی دەکات. واتە: بە کەسێک ئەوترێ کە بە قسەی خۆش خۆی بسەپێنێ بەسەر کەسێکی تردا.[1]