بەخاسە خاسە، ڕیایە کاسە.
خاس: باش. ڕیا: دووڕوویی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کاسە: جۆرە دەفرێکی دارینە چێشتی تیا دەخورێت (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە بە کەسێکی بێگوێ ئەوترێ کە خەریکی کارێک بێ، چەندە ئامۆژگاری لەڕووی بدەی کەم بێت، ئەو بڵێ: باشە، وەکوتریش هیچ شتێکت بەقسە نەکات، بەردەوام لەسەر بڕیار و ڕەفتاری خۆی سووربێت. [1]