ناونیشانی پەڕتووک: داستانی کوڕێ شانازی نەتەوەیەک
ناوی نووسەر: میرزا ئیبراهیم قادر
شوێنی چاپ: شاری #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە لە پێشەکییەک و سێ بەش و پاشکۆ و دۆکیۆمینتەکان و وێنە پێکدێت، بابەتی بەشەکانی بەپێی ساڵ و ڕووداوەکان ڕێکخراوە.
$داستانی کوڕێ شانازی نەتەوەیەک$
$بەشی یەکەم$
بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە بە گشتی باسی دۆزی کورد و حکومەتەکانی ئێراق دەکات، کە بابەتەکانی شۆڕشی 14ی تەمووز و سەردەمی کۆماری یەکەم، بارودۆخی کوردستان لە قۆناغی پاش عەبدولکەریم قاسم و دوای کودەتای 17ی تەمووزی ساڵی 1968، شۆڕشی ئەیلوول وەرچەرخانێک لە مێژووی خەباتی چەکداری کورد، ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، بەرەی کوردستانی سەرەتای قۆناغی ئاشتەوایی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، بیرۆکەی ڕاپەڕین و هەوڵێک بۆ خۆئامادەکردن، ڕاپەڕینی 1991 و پەلامار و لەشکرکێشییەکانی سوپای ئێراق بۆ داگیرکردنەوەی کوردستان، لەخۆ دەگرێت.
$بەشی دووەم$
بەشی دووەمی پەرتووکەکە باسی شەڕی کۆڕێ دەکات، کە هێرشەکانی سوپای ئێراق بەرەو کۆڕێ و پلانی یەکەم هێرش بۆ زنجیرە چیاکانی سەر کۆڕێ، هێرشی پێچەوانەی پێشمەرگە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای ئێراق و پلانی دووەمی هێرش بۆ دەربەندی کۆڕێ، هۆکارەکانی سەرکەوتنی پێشمەرگە لە شەڕی کۆڕێ، دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ئێراق، دانووستانی نێوان بەرەی کوردستانی و حکومەتی ئێراق ساڵی 1991، بڕیاری 886 و نەوای ئارام بۆ کورد و ئەنجامەکەی، لەخۆ دەگرێت.
[1] [2]