بە خۆت بخۆ تێر، بە خەڵک مەکە خێر.
لە کۆمەڵگەدا لەناو خزم و کەسدا خەڵکانێک هەن بۆ خۆدەرخستن و ناوبردنیان بەباشە، هەرچی ماڵ و سامانیان هەیە دەیکەن بەخێر و دەیدەن بەم و بەو، لەپێناوی ئەوەی پێیان بوترێت پیاوی باشن، لەگەڵ ئەوەدا ماڵ و منداڵیان پێویستیان بە پاروە نانێکە. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لە دەمی ماڵ و منداڵی خۆی بگێڕێتەوە و بیکا بەخێر، گەر منداڵەکانی تێربکا خێرترە.[1]