بە خەڵکی سەگ ئەوەڕێ، بە من پشیلەی ناتەواو.
لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا مرۆڤەکان بەپێی پێگەی کۆمەڵایەتی و توانای ئابووریان بۆ دوو چین دابەشدەبن، چینی دەوڵەمەند و چینی هەژار، ئەمانە لە هیچ شتێکدا بەیەک ناگەن، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێت کە ناوی کەسێک بەخراپە دەبات کە لە ڕووی پلەی کۆمەڵایەتییەوە لەو لە خوارتربێت. [1]