بەخشینی و دۆستی.
پەروەردەی تاک لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا دەبێتە بنیات و پاشخانی باش بۆ کەسەکان، ئەوانەی پەروەردەی باش دەکرێن و وەک مرۆڤی بەخشندە و دڵفراوان پێدەگەیەنرێن، کەسانی باشیان لێدەردەچیت، پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤی بەخشندەیە، بۆیە مرۆڤ تا بەخشندە بێت، دۆستی ڕاستەقینەی هەیە. [1]