بە داریان وت: دوژمنێکی خراپت بۆ پەیدابووە، ناتهێڵێ، وتی: مەگەر کلکی لەخۆم نەبێ.
(تەور یان بیور: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، کلکێکی دار و دەمێکی تیژی کانزایی هەیە، بۆ بڕینی دار بەکاردێت) مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە لەناو خزم و کەسدا یان لەناو بنەماڵە و هۆزدا گەر کەسی خراپ و سەر بە دوژمن نەبێت، هەرگیز نانەون، ئەوەندەی ناحەزی ناوخۆ زیان دەگەیەنێت، دوژنمن نایگەیەنێت.[1]