بە دەست بیدە و بە پێ دوای کەوە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە دەست و دڵیان باشە و لەگەڵ ئەوەدا خاوەنی سەروەت و سامانن، دەستی هاوکاری بۆ دۆست و نزیکەکانیان درێژ دەکەن، هەندێک جار فێڵیان لێدەکرێت و بڕێک پارەیان بە قەرز لێوەردەگیرێت و دواتر دەستی دەستیان پێدەکرێت و نایاندرێتەوە. واتە: بە یەکێک ئەوترێ کە قەرز بدات بە کەسێک، دواتر دواشت بکەوێ، دەستی نەکەوێتەوە. [1]