بە دەستی خەڵکی خرووی پشت ناشکێ.
بە دەستی خۆت نەبێ، خرووی پشت داناکەوێ.
مرۆڤەکان لەناو پەیوەنییە کۆمەڵایەتییەکانیاندا، بەهۆی تێکەڵاویان لەگەڵ یەکتر، ڕووبەڕووی چەندین کێشە و گرفت دەبنەوە، لەبەر ئەوەی کەس نییە کێشەی نەبێت، هەندێک کەس لە چارەسەرکردنی کێشەکانیاندا لاوازن و گرنگی زۆر پێنادەن، دەیدەنە دەستی خەڵکی بۆیان چارەسەربکەن. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کەسە و خۆی چاری کێشەوگرفتی خۆی بکا، کەس بەتەمای کەس نەبێت یان کەس ئازاری کەس ناچێژێت. [1]