ناو: باهیر
نازناو: شێخ باهیر
ناوی باوک: شێخ تاهیر
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
یاریزانی دێرینی شاری سلێمانی بووە، نزیکەی نیو سەدەیە لەنێو وەرزش کاردەکات و خاوەن کەسایەتییەکی خۆشەویستە لەنێو دڵی وەرزشکارانی سلێمانی و کوردستان، خزمەتی زۆری لە تیپە میللیەکان و دواتر یانەکان هەبووە، ڕاهێنەری تازەپێگەیشتووان و لاوانی یانەکانی سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی بووە ، دواتر چۆتە بواری سەرپەرشتیاری خولەکانی کوردستان و ئێراق ، لە 2022 بڕیاریدا کە کاری سەرپەرشتیاری خولەکانی کوردستان و ئێراق نەکات ،
بۆ ساڵانێکی زۆر کاری لە لقی سلێمانی یەکێتیی تۆپی ئێراق کردووە و لە بواری کارگێڕی ئەزموونی چەند ساڵەی هەیە ، لە بواری ڕاگەیاندن کاری کردووە لە ئێستاشدا 2023 بەڕێوبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی قەرەداغە.
[1]